سەرۆک وەزیران ساڵیادی دامەزراندن لە هەردوو حزبی شیوعیی عێراق و کوردستان پیرۆز دەکات

سەرۆک وەزیران ساڵیادی دامەزراندن لە هەردوو حزبی شیوعیی عێراق و کوردستان پیرۆز دەکات و دەڵێت: مێژوویەکی دێرینيان لە تێکۆشان لە پێناو ئازادیدا هەبووە. 

دووشەممە، 31-03-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی (91)مین ساڵیادی دامەرزاندنی هەردوو حزبی شیوعیی عێراق و کوردستان، “گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و گشت ئەندام و لایەنگرانی هەردوو حزبە تێکۆشەرەکە” کرد .

بە گوتەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی “حزبی شیوعیی عێراق و حزبی شیوعیی کوردستان، مێژوویەکی دێرینيان لە تێکۆشان لە پێناو ئازادی و داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییە ڕەواکانی گەلانی عێراق و بە تایبەتی گەلی کوردستاندا هەیە .”

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە “ئومێدی سەرکەوتنیان لە خەبات و تێکۆشانیان لە پێناو بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و بەهێزکردنی بنەماکانی ئازادی و دیموکراسی لە عێراقدا بۆ دەخوازم.”