دوێنی، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدەران دەست پێدەکات و ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، دەست بە پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدەران دەکرێت. ڕاشیگەیاندووە؛ پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدەران، بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت، لەوانە پرۆسەی تۆمارکردنی سەرەتایی، زیادکردن، چاککردنەوە، گۆڕانکاری، سڕینەوە، تۆمارکردنی ئاوارەکان، و تۆمارکردنی هێزە ئەمنییەکان.” وا بڕیارە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت، ئەگەرچی هەست بە ناکۆکی دەکرێت لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق سەبارەت بە بەراوری هەڵبژاردن و هەندێک لایەن پێشتریش داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کردووە و ئێستاش ترسی ئەوەیان هەیە هەڵبژاردنەکە لەو ماوەیەدا نەکرێت کە بۆی دیاری کراوە.