پاڤین ڕەمەزان – هەولێر
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گرنگه به‌زووترین كات كابنیه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم دروست بكرێت و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش چاوی له پێكهێنانی حكوومه‌ته.
د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر، دەڵێت: “یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك ده‌ستی كورد گرنگه به‌تایبه‌ت لێك نزیك بوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی فشار ده‌كات له‌وه‌ی په‌له‌بكرێت له پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم چونكه كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگیش ماوه له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و بابه‌تی بودجه و هێزی پێشمه‌رگه ئه‌مانه پێویستیان به بریاری نویی و حكوومه‌تێكی نویش هه‌یه به‌تایبه‌ت چاومان له‌وه‌یه له ساڵی 2026 ته‌واوی هێزی پێشمه‌رگه یه‌ك بگرێته‌وه ئه‌مه داواكاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه، له‌به‌غداش گرنگه ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه هه‌بێت ناكرێت له هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی یه‌ك حكوومه‌ت بین و پێكه‌وه ئیداره‌ی كوردستان بكه‌ین، كه‌چی له به‌غدا ده‌نگمان جیاواز بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌قڵییە‌ته به جیاوازی سیاسه‌ت بكه‌ین كه ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستاندا بكات.“
ڕوونیشی كردەوە: ”هه‌ر كاتێك كورد یه‌كده‌نگ و یه‌كگرتوو بووه، له به‌غداوه ده‌ستكه‌وتی گرنگ به‌ده‌ست هاتوون، له‌م دواییانه فراكسیۆنه كوردییه‌كان له به‌غدا یه‌كگرتوو بوون، بەمەش دەستكه‌وتی گه‌وره به‌ده‌ست هاتن، ئێستاش لێگه‌یشتن له كوردستان له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی له ئاستی زۆر باشدایه و ده‌بێت پرسی یه‌ك په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه بكرێته بنه‌مای پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و خۆشبه‌ختانه یه‌كێتییش له‌گه‌ل ئه‌م بنه‌مایه‌دایه و پشتیوانیان لێكردووه و ئەگەر پارتی و یەکێتی لەسەر بەرنامەیەکی هاوبەش ساغ ببنەوە هیچ بەربەستێکی یاسایی بۆ پێکهێنانی کابینە نامێنێت.
ئەوەشی خستەڕوو: هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان چاویان له‌وه‌یه كه به‌زوویی حكوومه‌ت دروست بكرێت، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ماش ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا له‌رێگای فه‌رمی و نافه‌رمییه‌وه په‌یامیان هه‌بووه كه زوو بكرێت له پێكهێنانی حكوومه‌ت مایکل واڵتز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ل سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان هه‌بووه و پێداگرییان لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کات کرد. واته پرسی پێكهێنانی حكوومه‌ت ته‌نیا خواستێكی ناوخۆیی نییه خواستێكی جیهانیشه چونكه ئێستا هه‌رێمی كوردستان كارایانه رۆڵی گرنگی هه‌یه له ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه جیاله‌وه‌ش ناكرێت خه‌ڵكی كوردستان له‌پرۆسه‌یه‌كی ئازادانه ده‌نگیان داوه كه‌چی متمانه‌ی خه‌ڵك له‌بیر بكرێت و حسابی بۆ نه‌كرێت خه‌ڵك بۆیه ده‌نگی داوه تا حكوومه‌ت به‌زووی دروستكبرێت.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریمان هه‌بێت كۆبوونه‌وه‌ی و ده‌رئه‌نجامی لێگه‌یشتنی پارتی و یه‌كێتی قۆناغی زۆر باشی بریووه به ئاراسته‌ی زوو پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌بێت لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش پشتیوانی ئه‌م لێگه‌یشتنه بكه‌ن یەکێک لە گرنگترین کۆبوونەوەکانیش شازدەی ئەم مانگە لە نێوان مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بافڵ تالەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە. كه هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابنیه‌ی حكوومه‌تی ئاسانتر كردووه و چاوه‌ران ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا حكوومه‌ت دروست بكرێته هەموو چاوەڕوانییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەوە بوو بەر لە هاتنی نەورۆز هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینە بە پراکتیکی دەست پێ بکەن و دواخستنی دامەزراندنی حکوومەت لە قازانجی هەرێمی کوردستاندا نییە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش حەز دەکات هەرچی زووە حکوومەتەکە دابمەزرێت .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه كه پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی زۆر باشە، ئەو دوو کۆبوونەوە گرنگەی پێشتر لە نێوان ئەو دوو حزبە کراوە، بەرەوپێشچوونی زۆر باشی بەخۆیەوە بینیوە و بە بەردەوامی کۆبوونەوە و لە یەکتر نزیکبوونەوەی زیاتر لە نێوان یەکێتی و پارتی هەیە به‌و هیوایه‌ین ئه‌م ره‌نگدانه‌وه‌یه له به‌غداش زیاتر ببینرێت چونكه له‌ویش كار و ئه‌رکی گرنگ ماوه كه ده‌بێت به‌یه‌كگرتووی و یه‌ك ده‌نگی بكه‌ین.