پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى پزيشكى   قه‌حتان جيهاد سورچى ده‌كه‌م كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له كاتى ئه‌رك و له‌ ڕووداوێكى دڵته‌زێنی هاتوچۆدا له‌ ناوچه‌ى مێرگه‌سۆر، گيانى له‌ده‌ست دا.

هاوسۆز و هاوخه‌مى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوڕێيان و هاوكارانى خوالێخۆشبووم، له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/3/21