فازڵ میرانى: با نه‌ورۆز بكه‌ینە توێشووی گه‌یاندنی گه‌ل و وڵاتمان به‌ ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر

فازڵ میرانى، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی تازەی كوردییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

نه‌ورۆز و ساڵی نوێتان پیرۆز

جه‌ژنی نه‌ورۆز و ده‌سپێكی ساڵی 2725ى كوردی به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانین، كه‌ پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان و تێكڕای كوردستانیان بكه‌ین.

هیوای ئێمه‌ و ئێوه‌ش ئه‌وه‌یه‌، نه‌ورۆز و ساڵی نوێی كوردی، ساڵی ته‌بایی و هاوڕیزیی ته‌واوی هێز و لایه‌نەکانی كوردستان بێت، كاروانی گه‌شه‌ و پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌شمان، بۆ به‌دیهێنانی خواست و ئامانج و هیوای كوردستانیان، به‌رده‌وام بێت.

با هه‌موو پێكه‌وه‌، یه‌كده‌نگ و یه‌كده‌ست، جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێ بكه‌ین به‌ توێشووی گه‌یاندنی گه‌ل و وڵاتمان به‌ ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر و ڕووناكتر.

 

فازڵ میرانى

بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان