مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی دەڤەری پشدەر و ڕاپەڕین، (حاجی قادر گەیلانی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەكەی دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڤاڵی بەڕێز (هیوا گەیلانی)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکیی بەڕێزتان کەسایەتی ناسراوی دەڤەری پشدەر و ڕاپەڕین، (حاجی قادر گەیلانی)مان پێگەیشت.
بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
له خودای گهوره داواكارین ئارامی و دڵنهوایی به ههموو لایهك ببهخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱۹ی ئاداری ۲۰۲٥