مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ گلێن مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق، تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوسترالیایان کرد.
پێنجشەممە 20ی ئاداری 2025، لە دیدارێکدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق، جەختیان لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی و فیدراڵی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
هاوکات دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.