ئهمڕۆ پێنجشەممە 3/20، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازيی له باڵيۆز دانيال ڕوبنستين، كاربهڕێكهرى باڵيۆزخانەی ئهمهريكا له عێراق کرد.
له كۆبوونهوهدا کە ستیڤ بیتنەر، کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی ڕێکار و هەنگاو و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی باش و ئەرێنی بەڕێوەدەچێت و ڕێککەوتنیش لەسەر کارنامەی حکومەت کراوە.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
هەروەها هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و نەهێشتنی هەموو ئاستەنگەکان لەم بارەوە.