د. سالار عوسمان نووسەر و ڕۆژنامەڤانی ناسراوی کورد فەرهاد عەونی بەسەر دەکاتەوە

 

د. سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٦ی ئاداری ٢٠٢٥ بە یاوەری بەشێک لە هەڤاڵانی بەش بۆ هەواڵپرسین سەردانی فەرهاد عەونی ـی ڕۆژنامەنووس و نووسەری ناسراو و یەکەمین نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستانی کرد لە کتێبخانەکەی خۆیدا لە شاری هەولێر.

فەرهاد عەونی یەکێکە لە نووسەر و ڕۆژنامەڤانە دیارەکانی کوردستان، کە بە کار و بەرهەمەکانی خزمەتێکی گەورەی بە کەلتوور و ڕۆژنامەگەریی کوردی کردووە و چەندین کتێب و توێژینەوەی گرنگی لە بواری ڕۆشنبیریدا بڵاوکردۆتەوە.