وەزیرى ئاوەدانکردنەوەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه‌وه موژده‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ڕێگه‌ی نێوان شاره‌كه و مه‌رزی سازان به دانیشتووانی سنووره‌كه ده‌دات.
شه‌ممه، 15ـی ئاداری 2025، دانا عەبدولکەریم، وەزیرى ئاوەدانکردنەوەی وەزیرى ئاوەدانکردنەوەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گوته‌یه‌كدا له میانی ڕێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پردی “ته‌نگی سه‌ید محه‌ممه‌د” له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند، به‌م زووانه پرۆژه‌ی ڕێگای نێوان هه‌ڵه‌بجه – مه‌رزی سازان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌درێت.
وەزیرى ئاوەدانکردنەوەی وەزیرى ئاوەدانکردنەوەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، ئه‌م پرۆژه‌یه خزمه‌تێكی گه‌وره به شاره‌كه و دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌كات.
دانا عەبدولکەریم ڕوونیشی كرده‌وه، تێچووی ئه‌م پرۆژه‌یه كه درێژییه‌كه‌ی 22 كیلۆمه‌تره، له سه‌رووی 60 ملیار دیناره. گوتیشی، ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی دیكه بۆ سنووره‌كه.