هەولێر هەڵمەتێکی گەورەی دارچاندن بەرێوە چوو

 

ئەمرۆ هەینی 14.3.2025 لەژێر ڕۆشنایی بنەماکانی ڕێبازی بارزانی کە ژینگە دۆستی و ژینگە پارێزییە، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی 16ی پارتی و عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و سەید هێمن بەرێوبەری گشتی کشتوکالی هەولێر، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی بەبۆنەی ساڵرۆژی لەدایکبونی باوکی رۆحی نەتەوەیی کورد بارزانی نەمرو بەمەبەستی زیادکردنی ڕێژەی سەوزای لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەرێوبەرایەتی دارستان و پاوانی هەولێر، هەڵمەتێکی فراوانی دار چاندنی لە رێگەی سەرەکی پیرمام ئەنجامدا…

شایەنی باسە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەت بە کەرتی ژینگە و پاک ڕاگرتنی کوالێتی کەش و هەوا دراوە.