نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/3/10 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌حموود ئۆزديل، سه‌رۆكى ده‌زگاى مه‌عاريفى توركى و شاندێكى ياوه‌رى، باسيان له كار و چالاكييه‌كانى ده‌زگاى مه‌عاريف له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى هاريكاريى هاوبه‌شى ده‌زگاكه له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون وه‌ك سه‌رۆكى ده‌زگاكه، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێز ئۆزديل خواست و هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى كار و پرۆژه‌كانى ده‌زگاى مه‌عاريفى توركى له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به ده‌ر‌فه‌ته‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كانى توركيا له بوارى خوێندن و په‌روه‌رده‌دا كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى ده‌زگاى مه‌عاريف سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيرى و هاريكاريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكه‌دا ده‌ربڕى و باسى له قوتابخانه‌كانى سه‌ر به ده‌زگاكه له به‌غدا و هه‌ولێر كرد، هه‌روه‌ها خواستى ده‌زگاكه‌ى بۆ بره‌ودان به هاريكارى له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌يوه‌نديدار و هاوشێوه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى. له‌مباره‌يه‌وه ستايشى ڕۆڵى ده‌زگاى ڕوانگه‌ى له بوارى خوێندن و په‌روه‌رده‌دا كرد و ئاماده‌ييى ده‌زگاكه‌ى بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا دووپات كرده‌وه.
جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگيى كواليتيى خوێندن و ئاستبه‌رزيى په‌روه‌ر‌ده، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى توركيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.