لە چەند کەناڵێک وا بڵاوکراوەتەوە گوایە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی غازی ماڵان گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەک کردووە کە بەرپرسبێت لە دابەشکردنی غازی ماڵان، ئەم بابەتە هیچ ڕاستییەکی نییە و هیچ گرێبەست و ڕێککەوتنێک لەگەڵ کەس لەئارادا نییە و شێوازی بەدەستگەیشتنی غاز بەهەمان سیستەمی ئێستا دەبێت کە بەنرخی پاڵپشتیکراوە لەلایەن حکومەتەوە.
لەهەمانکاتدا ئەوانەی (دژی روناکین) هەڵمەتێکی میدیایی مەبەستدارییان دەستپێکردووە! دژی پڕۆژەی ڕوناکی و دەیانەوێت لەگرنگی پڕۆژەکە بدەن، ئێمە لەحکومەتی هەرێمی کوردستان دوپاتی دەکەینەوە بە ڕەچاوکردنی دۆخی هاوڵاتییانمان و بەرژەوەندی ئەوان حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی خۆی لەهەموو کوردستان جێبەجێدەکات و بۆیەکەمین جار دوای چەندین ساڵ حوکمڕانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی کارەبای ۲٤ کاتژمێری.
ئێستاش ژمارەی هاوبەشانمان لەپڕۆژەی ڕوناکی بۆتە ۸٦ هەزار خێزان و هەموو خێزانەکانیش لەداهاتوو سودمەند دەبن.
داواکارین میدیاکاران بە ئەمانەت و بە مەسئولییەتەوەو پیشەییانە زانیاری بگەیەننە وەرگرانییان و کارێک نەکەن پیشەیبون و ڕاستگۆییان نیشانەی پرسیاری لەسەر دروستببێت کە بەداخەوە لەسەر بەشێکیان دروستبووەو بەپێچەوانەوە لەمەودوا داوای یاساییان لەسەر تۆماردەکرێت، لەئەگەری بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان