ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٣ی ئاداری ٢٠٢٥ لە شاری هەولێر، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی ماڵی خاتوو ( فکرەت هاشم دەباغ)، خوشکی تێکۆشەر و کەسایەتیی نیشتمانپەروەر شەهید (مەئمون دەباغ)ی کرد.
لە میانەی سەردانەکەدا، د. سالار عوسمان وێڕای دەربڕینی ڕێز و وەفا بۆ خانەوادەی شەهید، جەختی لەسەر ڕۆڵی شەهید (مەئمون دەباغ) کردەوە لە خەباتی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستاندا و ڕایگەیاند “شەهید مەئمون دەباغ ناوێکی درەوشاوەیە لە مێژووی خەباتی گەلەکەماندا”.
شایەنی باسە، شەهید (مەئمون دەباغ) یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیار و ناسراوەکانی کوردستان و شاری هەولێر، کە لە ساڵی (١٩٦٣) لە پێناوی ئازادی و مافەکانی گەلی کوردستان گیانی بەخت کرد.