ئەو پرۆژەیە بەئامانجی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر و بایەخدانی زیاتر بە پرد و یەكتربڕەكانی شاری هەولێر لە ڕووی سەوزكردن و جوانكارییەوە جێبەجێ دەكرێت.
ڕووبەری پرۆژەكە 50 هەزار مەترە و زیاتر لە 1407 دار و گوڵ و لەگەڵ چەندین خەزانی ئاو و چیمەن و سیستەمی ئاودان و ڕووناككەرەوە و چەندین تایبەتەمەندی دیكەش لەخۆدەگرێت و هەوڵدەدرێت لەمساڵدا تەواو بكرێت و بەڕووی هاووڵاتییانی شاری هەولێر و دەوروبەری بكرێتەوە.