ئومێد خۆشناو: هەر کەسێک بازاڕ قۆرغ بکات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێ و ناوی بڵاودەکرێتەوە

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هەر کەسێک مانگی ڕەمەزان بقۆزێتەوە بۆ گرانکردنی بازاڕ، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت و ناوی بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکرێتەوە.

شەممە 1ـی ئاداری 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ڕێگە بە قۆرغکردنی بازاڕ نادەین، هەر کەسێک ئەو مانگە بقۆزێتەوە و بازاڕ قۆرغ بکات، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

پارێزگاری هەولێر گوتیشی: ئەمساڵ بڕیارمان ئەوەیە، ئەوەی سەرپێچی دەکات و مانگی ڕەمەزان دەقۆزێتەوە و پێویستییەکانی خەڵک بە دەرفەت وەردەگرن، ناوەکانیان بڵاو بکرێتەوە، بۆ ئەوەی بزاندرێت کێ لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.