وەزیری ئەوقافی هەرێمی کوردستان: مانگ بیندرا و سبەی یەکەم رۆژی رەمەزانە

لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان سبەی شەممە 01-03-2025ی وەکو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی  رایگەیاند، “ئەمڕۆ هەینی 28-02-2025 لیژنەی باڵای بینینی مانگ کۆبووەوە و دوای پرۆسەیەکی وردی چاودێریکردن، دەرکەوت مانگ بە بەڵگەوە لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بیندراوە، بۆیە بە پشتبەستن بە بەڵگە شەرعییەکان رایدەگەیێنێت کە سبەی شەممە 01-03-2025 یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە.”