راگەیاندنی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی سەنتەری راوێژکاری کۆچ لە دامەزراوە پەروەردەییەکان

 

ئەمرۆ پێنجشەممە رێکەوتی 27.2.2025 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو دکتۆر هێمن میرانی بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆو سروە رەسول بەرێوەبەری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و ناز جەلال بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر، و مامۆستایانی زانکۆ و قوتابیان، رێ و رەسمێک سەبارەت بە راگەیاندنی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی سەنتەری راوێژکاری کۆچ لە دامەزراوە پەروەردەییەکان، لەلایەن ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆ بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی کۆچ و زانکۆی سەلاحەددین، بە هاوکاری کۆچی نەرویجی و وەزارەتی دادی نەرویجی بەرێوەچوو….

دامەزراندنی ئەم سەنتەرە راوێژکاریە بەشێکی گرنگ دەبێ لە هەرێمی کوردستان بۆ هۆشیارکردنەوەی چین و توێژەکان لە مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی، هاوکات هاوکار دەبێت لە ڕێگەی سازدانی خولی ڕاهێنانی پیشەییەوە، رێنمایی پێشکەش بکات، جگە لە خستنەرووی ڕاوێژ لە چەندین بواری تایبەت بە پرسی کۆچ ….