سەرۆک بارزانی پێشوازی سەرۆککۆماری عێراق دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و پێویستیی هەماهەنگیی لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان تاوتوێ کرا.