سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانێتیی عەزم دەكات

ڕۆژی شەممە 22ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز موسەننا سامەرائی سەرۆكی هاوپەیمانێتیی عەزم و شاندێكی یاوەری كرد.

لەدیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و جەخت لەسەر هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق كرایەوە.