ئێوارەی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 20.2.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر بە ئامادەبوونی مامۆستایانی زانکۆ و قوتابیان، بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک لە کۆلێژی پەروەردەیی بنەرەتی، بە دروشمی مافە زمانییەکان هۆکارن بۆ پێکەوە ژیان و ئاسایشی کۆمەڵایەتی، چەند چالاکیەکی زانستی و هونەری بەرێوەچوو، له‌م رۆژه‌دا بۆ باشتركردنی زمانی كوردی، له هەرێمی كوردستان به گشتی و هەولێری پایتەخت به‌تایبه‌تی چالاكی هەمەرەنگی تایبه‌ت به زمانی كوردی به‌ڕێوه ده‌چن، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر وێرای پیرۆز راگرتنی ئه‌م بۆنه‌یه، دووپاتیكرده‌وه كه‌وا زمانی دایك شوناسی نه‌ته‌وه‌یه‌و رۆژی 21 ی شوباتی هه‌موو ساڵ رۆژی جیهانی زمانی دایكه و هه‌موو گه‌لانی جیهان به چالاكی جۆراوجۆر ئه‌و رۆژه به‌رز ڕاده‌گرن و گرنگی بەبەهای بەرزی زمانی زگماکی خۆیان دەدەن …
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه رۆژی 21ی شوبات لە لایەن یۆنسکۆوە بە ناوی ‘ڕۆژی جیهانی زمانی دایک’ دیاریکراوە. هەر لەبەر ئەمە، بۆ هۆشیاری و ناساندنی گرنگی ڕەنگاوڕەنگی فەرهەنگەکان و زمانەکان لەسەر ئاستی جیهاندا، بۆنە و کۆڕ و نووسین و چالاکی فەرهەنگی ئەنجام دەدەرێ…