سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامه‌يه‌كى له‌ سه‌رۆك تره‌مپه‌وه‌ پێده‌گات

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2025/2/20 له‌ وه‌ڵامى نامه‌يه‌كيدا، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى ده‌ستنووسى له‌ به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكاوه‌ پێگه‌يیشت.

له‌ نامه‌كه‌دا سه‌رۆك تره‌مپ وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ نامه‌كه‌ى  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له‌ پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به‌ به‌ها هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كردووه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا هەروەها له‌ كۆتاييى نامه‌كه‌يدا هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خواستووه‌. خواستووه‌.