ئەمڕۆ پێنج شەممە 2025.2.20، بەئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.دلۆڤان مجمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە پسپۆڕان و شارەزایان و پزیشکانى ناوخۆى هەرێم و وڵاتان و نوێنەری رێکخراوە تەندروستییەکان، پێنجەمین کـۆنفرانسی زانستى نەخۆشییەکـانی هەرس و جگەر لە کوردستان لە هەولێرى پایتەخت بەڕێوەچوو.
تیایدا باس لە نوێترین پشکنین و دەرمان و مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشییەکە کران، و تازەترین ڕێگەچارەى پزیشکى لەلایەن پسپۆڕ و شارەزایانى بوارەکە خرایە بەرباس و گفتوگۆى لە بارەوە کرا.
لەلایەن خۆیەوە، پارێزگارى هەولێر، لەوتارێکدا وێڕاى بەخێرهێنانى میوانان و بەشداربووانى کۆنفڕانس، دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانى کرد و ئومێدى خواست ڕاسپاردە و پێشنیار و بڕیارەکەنى کۆنفرانس ببێتە هۆى خزمەتکردنى زیاترى کەرتى تەندروستیى لە هەرێمى کوردستان بە گشتیى و هەولێرى پایتەخت بە تایبەتى.