سەرۆک وەزیران پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێلی لە هەولێر کردەوە

پێنجشەممە، 20-02-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێلی لە هەولێر کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت بەشەکانی پێشانگەکەی بەسەرکردوە کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، تاوەکوو ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، 23-02-2025، بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ تاوەکوو 07:00ـی ئێوارە کراوە دەبێت.

12 کۆمپانیای گەورە بە 19 براندی جیاواز، 160 کۆمپانیای جوانکاری و پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل کە 40ـیان ناوخۆیی و 120ـیان بیانین، بەشداریی پێشانگەکە دەکەن.

لەم پێشانگەیەدا، گەورەترین نمایشی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل دەکرێت