پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر، کارەکانی خێراتر کراوە بۆ ئەوەی بەزووترین کات کاسبکارانی بازاڕەکە بەر لە جەژنی ڕەمەزان دەست بە كارەكانی خۆیان بكەنەوە.
ئێستا کارهكانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەردەوامن و بەشێک لە دوکاندار و خاوەنکارەکانیش گەڕاونەتەوە سەر ئیشوکارەکانیان و هەوڵ دەدرێت بەر لە جەژنی ڕەمەزان زۆرترین کاسبکاری دیکەی بازاڕەکە بگەڕێنەوە سەر شوێنی کارکردنی ڕۆژانەی خۆیان.