ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.2.16، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەرۆکى زانکۆکانى سەڵاحەدین و کوردستان و ژمارەیەکى تر لە توێژەران و ئەکادیمی و پسپۆران و مامۆستایان و قوتابیان، لە هۆڵى کۆجەر بیرکار، زانكۆی سهلاحهدین به ههماههنگی زانكۆی كوردستان كۆڕبهندی ” یاسای باری کەسی عیراقی ـ خوێندنەوەیەکی ئەکادیمی ” سازکرد.
لە کۆڕبەندەکەدا، جگە لە پێشکەشکردنى چەند وتارێک، لە ڕێگەى چەند پانێڵێکەوە، لەلایەن ژمارەیەک لە دادوەر و مامۆستاى زانکۆ و پسپۆڕ و شارەزایان، یاسای بارى کەسى سەردەمیانە لە کۆمەڵگاى فرە ئاین، مەزهەب، کلتوور و ڕێکخستنى بارى کەسى لە چوارچێوەى یاسا و لێکەوتە و کاریگەرییەکانى پێشنیارى هەمووارکرنى یاسایی بارى کەسى عێراقی ژماره (188) ی ساڵی (1959) کە یهكێكه لهو یاسا سه رهكی و بنهڕهتیانهی كه ڕێكخستنی خێزان به گشتی و باری تاكهكان به تایبهتی له خۆدهگرێت گفتوگۆى لەبارەوە کرا.
لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەر و سەرپەرشتیارانى کۆڕبەند و مامۆستیان و توێژەران، هیواى سەرکەوتنى بۆخواستن و ئومێدی خواست لە هێنانەدی ئامانجەکانی کۆڕبەند سەرکەوتووبن.