بە گوژمەی 43 ملیۆن دۆلار نەخۆشخانەیەکی گشتی لە قەزای ئامێدی دروست کرا

نەخۆشخانەی گشتیی هێتیت دەکەوێتە ناحیەی دێرەلوکی قەزای ئامێدیی پارێزگای دهۆک، لەسەر ئەرکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست کرا.

نەخۆشخانەکە لەسەر ڕووبەری 43 هەزار مەتر دووجا و بە گوژمەی 43 ملیۆن دۆلار دروست کراوە، پسپۆڕ و ئامێری ستانداردی جیهانیی بۆ دابین کراوە.
زیاتر لە 250 هەزار هاووڵاتیی سنووری ئامێدی سوودی لێ دەبینن.

نەخۆشخانەی هێتیت لە 100 تەخت، 6 ژووری نەشتەرگەریی گەورە و بچووک، خزمەتگوزاریی سەرەتایی، فریاکەوتنی خێرا، شوشتنی گورچیلە، تیشکی مەمک، سۆنار، تاقیگە، منداڵبوون، چاودێریی منداڵی تازەلەدایکبوو، چاودێریی چڕ، وردبینی، نازۆر، چارەسەری سروشتی و فرۆشگا پێک دێت و بە زووترین کات دەچێتە خزمەت هاووڵاتییان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری