له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆمه‌كیانه‌ی پێشكه‌شیان ده‌كرێ، پارێزگای هه‌ولێر، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کۆمپانیایی دابەشکردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان لقی كه‌ركوك، له رێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كورته باڵاكانی كوردستان به چوار قۆناغ بری (200) لیتر نه‌وتی سپیان به‌سه‌ر (322) خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابەشکرد.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە کرد کە بەم کارەوە ماندووبوون و ڕایگەیاند: سوپاسی هەمو ئەو کەسانە دەکەین کە بەردەوام هاوکاری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەن،
شایه‌نی ئاماژه بۆ كردنه له رێكه‌وتی 2025.1.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە عه‌لی محه‌مه‌د ره‌بیع، بەڕێوەبەری لقی کەرکوکی کۆمپانیایی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان کرد. دواتر ئه‌و هه‌نگاوه مرۆیانه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا .