سەرۆكی حكوومەت: پێشوازی لە دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجەی فیدڕاڵ دەكەین

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجەی فیدڕال لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند “پێشوازی لە دەنگدانەكە دەكەین”.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند “پێشوازی لە دەنگدانی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵ دەکەین”.

مەسرور بارزانی راشیگەیاند “‏دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە دەکەین هاوکاربوون لە سەرخستنی هەموارکردنەکە”.

سەرۆكی حكوومەت هەروەها رایگەیاند “سوپاسی تیمی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمیش دەکەین بۆ کارکردن لەپێناو دانانی میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە”.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئامادەبوونی 176 پەرلەمانتار، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجەی فیدڕالی كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران هەمواری یاساكە پەسند كرا.

بڕگەی 12ی هەمواری یاساكە تایبەت بوو بە هەرێمی كوردستان، بەگوێرەی ماددەكە دەست بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەركرێتەوە، هەروەها تێچووی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێك نەوتی هەرێمی كوردستانیش بە 16 دۆلار دیاری كرا