مه‌سرور بارزانی: کارەساتی یەکی شوبات، هێرشێک بوو بۆ سەر هەموو کوردستان

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی له‌ ساڵیادی شەهیدانی یه‌کی شوباتدا بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌،کارەساتی یەکی شوبات، هێرشێک بوو بۆ سەر هەموو کوردستان.

مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێ، ئەمڕۆ، ڕێز لە شەهیدانی ئەو کارەساتە دەگرین و گرنگیی یەکڕیزی لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەهامەتی و ستەمدا دووپات دەکەینەوە.