مەزڵوم عەبدی : کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مایەی خۆشحاڵی بوو، جه‌ختمان له‌ پێویستیی یه‌كریزیی پێگه‌ی كورد له‌ سوریا كرده‌وه‌.

مه‌زڵوم عه‌بدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، په‌یامێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی جێی خۆشحاڵی بوو.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له‌ گۆرانكارییه‌كانی سوریا و جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ و كه‌ پێویسته‌ هه‌ڵوێستی كورد له‌ سووریا یه‌ك بێت و پێویسته‌ به‌ دیالۆگ له‌گه‌ڵ شام به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌ سووریا پارێزراو بن.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، مه‌زڵوم عه‌بدی رایگه‌یاند كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانیدا، جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كریزی كورد و ئارامیی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی به‌رپرسیاریه‌تیی هه‌مووانه‌ و ئێمه‌ پێكه‌وه‌ هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بین .