قه‌ده‌غه‌ى سه‌ر هاوه‌رده‌كردنى به‌رهه‌مى هه‌نار هه‌ڵده‌گيرێت

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ڕايده‌گه‌يه‌نێت: دوابەدوای بەدواداچوونمان بۆ بەرهەمی هەنار لە بازاڕەکان لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کشتوکاڵی پارێزگه‌ و ئیدارە سەربەخۆکان، بۆمان دەرکەوت کە ئەم بەرهەمە لە بازاڕەکان کەمبووەته‌وه‌ و نرخیشى گران بووە، بۆیە لەپێناو بەرژەوەنديی گشتی و پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەرووبوومی کشتوکاڵی و پارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی، بڕیار درا بە هەلگرتنی بڕیاری قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمی هەنار، لە دەرەوەی وڵات لە ڕێکەوتی ١٢ى كانوونى دووه‌مى ٢٠٢٥.
بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو نووسراوی فەرمی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم کردووە، بۆ مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری پێویستی کارگێڕی و یاسایی