بە گوژمەی 90 ملیار دینار، دەست کرا بە پڕۆژەی چاككردن و تەواوكاریی دووسایدی نوێی ماوەران – میراوە لە قەزای شەقڵاوە.
بە درێژایی نزیكەی 10 كیلۆمەتر و بە بڕی 90 ملیار دینار، لە لایەن كۆمپانیا و هێزی خۆماڵی دەست بە كارەكانی كراوە.
لە پڕۆژەكەدا وێڕای چاككردنەوەی ڕێگاكە، كاری نۆژەنكردنەوە و تەواوكارییە پێویستەكان بۆ هەردوو تونێلی میراوە و ماوەران دەكرێت و چەند بەرزەپردێكیش لە شوێنە پێویستەكان دروست دەكرێن.