نێچیرڤان بارزانی: رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی بۆلۆی توركیا زۆر خەمباری كردم

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئاگرەكەی ئەمڕۆی پارێزگای بۆلۆی توركیا رایگەیاند كە “رووداوەكە زۆر خەمباری كردم”.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی رووداوەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند “ئاگرە تراژیدییكەی بۆلۆی توركیا زۆر خەمباری كردم”.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەروەها رایگەیاند “لەم كاتە سەختەدا بیرم لای قوربانییەكان و كەسوكاریان و گەلی توركیایە”.

ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 3:30ی بەرەبەیان رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە هۆتێلی ناوەندی خلیسكانەی سەر بە فری كارتاڵكایا لە پارێزگای بۆڵۆ لە وڵاتی توركیا كەوتەوە.

هۆتێلەكە لە 12 نهۆم پێكهاتووە و لە كاتی كەوتنەوەی ئاگرەكە 238 مێوانی تێدا بووە.

عەلی یەرلی كایا وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند: لە ئەنجامی رووداوەكە 66 كەس گیانیان لەدەست دا و 51 كەسی دیكەش بەهۆی سوتان و تەنگەنەفەسی بریندار بوون.