سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 21-01-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ یان لیپاڤسکی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک کۆبووەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری چێک لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری تاوتوێ کرا.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی سووریا  ئاڵوگۆڕ کرا.