51 پاڵاوگەی نایاسایی داخراون

بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، ڕایگەیاند؛ تاکو ئێستا ٥١ پاڵاوگەی نایاسیی لە سنووری پاریزگای هەولێر داخراون و باس لەوەش دەکات ژمارەیەکی زۆرئیش سکاڵایان لەسەر مووەلیدە ئەهلییەکانی گەڕەکەکانەوە پێگەیشتووە.

دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، لە بارەی پسیبوونی ژینگەی شاری هەولێرەوە، ڕایگەیاند: “تاوەکو ئێستە ٥١ پاڵاوگەی نایاسایی داخراون، بەڵام پاڵاوگەکان تەنها هۆی پیسبوونی ژینگە نین، بەڵکو مووەلیدە ئەهلییەکانی گەڕەکەکانیش ژینگە پیس دەکەن.”
بەڕیوبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، ئاماژەی بەوەش کرد، نزیکەی 170 سکاڵای هاووڵاتییانمان لەبارەی دووکەڵی مووەلیدە ئەهلییەکان پێ گەیشتووە. حەوت مووەلیدەمان گۆڕیوە، خاوەنی 11 مووەلیدە سزا دراون و خاوەنی حەوتی دیکەش دراونەتە دادگا.”
داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکانی شاری هەولێر دوای ئەوە دەێت بە ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر درا و لیژنەکانی وەزارەتی ناوخۆ و قایمقامیەتی هەولێر لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ داخستن و سزادانی پاڵاوگە نایاساییەکان کە ڕێنماییە ژینگەییەکان ڕەچاو ناکەن.