قوتابیه‌كی كورد له‌پێشبرێكی ٨٢ وڵات‌دا توانی دوو خه‌ڵاتی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت كه پێشبڕكێیه‌كی زانستی بووه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دڵخۆشه وه‌ك قوتابییەکی كورد له‌كێبركێی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و خه‌لاته بباته‌وه.
١٦ قوتابی په‌روه‌ردەی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانی له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێناوه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له‌ژینگه‌یه‌كی كێبركێی زانستی ئاست به‌رز به‌ده‌ست هاتووه، له‌نێوان ٨٢ وڵات و ٧٥٠ قوتابخانه.
شكار ئیبراهیم محه‌مه‌د ئاغا، قوتابیه‌كی كورده، له‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئاست به‌رز، توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، ناوبراو بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر گوتی: “شانازی ده‌كه‌م وه‌ك قوتابی كورد له‌هه‌رێمی كوردستان توانیم دوو خه‌ڵات وه‌ربگرم ئێمه توانیمان وه‌ك هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ل 82 ولات كێبكرێ بكه‌ین و خه‌لات به‌ده‌ست بهێنینن.
گوتیشێ: “هیوادارم تێروانین كۆمه‌ڵگا بۆ پرسی په‌روه‌رده‌یی گۆرانكاری به‌سه‌ر بێت به‌ئاراسته‌ی زیاتر پیشه‌یی و بابه‌تیانه و ئه‌م خه‌لاته ده‌رخه‌ری ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروستی په‌وره‌رده‌رییه له‌كوردستان”.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه شانازی گه‌وره‌یه كه پشتراستی لوتكه‌ی ده‌سكه‌وتنی ئه‌كادیمی به‌رز له‌سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌كاته‌وه كه وه‌ك پێوه‌رێك بۆ باشی په‌روه‌رده دانراون ئه‌م ئاسته به‌رزه ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان و دایك و باوكانی دڵخۆش كردووه.
هاوكات ئیبراهیم محه‌مه‌د ئاغا، باوكی قوتابی بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر گوتی: “دڵخۆشم كه كوڕه‌كه‌م له‌ئاستی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له‌تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ختی زانستی خه‌لاتی گه‌وره‌ی به‌ده‌سهێناوه ئه‌مه‌ش بۆ پێشخستنی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه تاقیكردنه‌وه‌كه له‌سه‌ر سیسته‌می پێرسن ئێكسڵ ئه‌نجامدراوه و تاقكردنه‌وه‌یه‌كی جیهانی سه‌خته بۆیه تیشك ده‌خاته سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی قوتابیان له كوردستان و له‌ئاستی جیهان.
ئەوەشی خستەڕوو: قوتابخانه فێربوونی به‌هره و فێربوونی سه‌ركه‌وتنه له‌ژیان ئه‌وه وای كردووه كه تێروانینی ئێستا بۆ په‌روه‌رده جیاوازبێت له‌چه‌ند ساڵی رابردوو كه‌رتی په‌روه‌رده زیاتر به‌ره‌و پێشوه چووه و گرنگی زۆری پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیانی كورد زیاتر په‌ره‌به‌تواكانیان بده‌ن.