سەرۆک بارزانی و بەرهەم ساڵح بابەتە هەنووکەییەکانی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد

یەکشەممە، 15ی کانوونی یەکەمی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە سیاسەتمەدار و کەسایەتیی کورد و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق، دکتۆر بەرهەم ساڵح کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا، هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین ڕووداو و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرد و هەروەها تاوتوێی بابەتە هەنووکەییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد.