پێش نیوهڕۆی ئهمڕۆ دووشەممە، 9-12-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی، گەیشتە مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،ئامانجی سەردانەکە، پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەحرەین و تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
سەرۆکی حکومەت لە سەردانەکەیدا کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەحرەین کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پرسە گرنگەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی سووریا دەکات.
ئه م سەردانە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو.