ئەمڕۆ سێشەممە 2024.12.3، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى خاوەن پێداویستى تایبەتەکان، سەنتەری “باهۆز” بۆ چارەسەرى خاوەن گرفتى تایبەت، بە بۆنەى 9 ساڵەی دامەزراندنیانەوە ڕێورەسمێکى تایبەتیان ئەنجامدا.
لە رێورەسمەکەدا پارێزگارى هەولێر، پیرۆزبایی لە سەرپەرشتیار و کارمەندان و ستافى سەنتەرەکە کرد و هیواى بەردەوامى لە خزمەتکردنى کەم ئەندامان و کەسانى خاوەن پیداویستى تایبەت بۆخواستن.