چەندان بەرپرسی ناوچەکە، عێراق و هەرێمی کوردستان بەشداریی پانێلەکانی مێپس2024 دەکەن.
ڕۆژی هەینی، 22-11-2024، پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە شاری دهۆک؛ بە سپۆنسەری مێدیایی کوردستان24 دەست پێ دەکات و تاوەکوو ڕۆژی یەکشەممە، 24-11-2024، بەردەوام دەبێت.
نزیکەی 124 ئەکادیمیست لە 40 وڵاتی جیاوازە بەشداریی کۆڕبەندەکە دەکەن، کە 73%ـیان بۆ جاری یەکەم بەشدار دەبن. لە میانیدا، ژمارەیەک پانێل و وۆرکشۆپ لەبارەی دۆخی ئێستەی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچن.
قسەکەرەک دیارەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان:
1. سەرۆک مەسعود بارزانی.
2. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
3. ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
4. سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
5. هیوا ئەفەندی، بەرپرسی فەرمانگەی تەکنەلۆژی و زانیاریی.
6. بەیان سامی عەبدولرەحمان، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی.
7. د. هونەر عیسا، بەڕێوەبەری گشتیی کۆڕبەندی مێپس2024.
قسەکەرە دیارەکان لەسەر ئاستی عێراق:
1. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق.
2. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.
3. مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
4. قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.
5. د. عەللا روکابی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق.
6. حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق.
بەشێکی دیکەی قسەکەرەکان:
1. ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا.
2. ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.
3. ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق
4. جۆن جێنکنز، باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە عێراق و سعوودیە و لیبیا.
5. د. پەیام ئەسەدزادە لە زانکۆی هارڤارد.
6. د. جۆناسان پانیکۆف لە ‘ئەتلەتیک کەنسەڵ’.
7. دکتۆر شیرلی یو لە ‘قوتابخانەی ئابووریی لەندەن’.
8. دکتۆر یوسف ئەلبولوشی لە بانکی ناوەندیی عوممان.
9. دکتۆر ئاریێل ئەحمەد لە زانکۆی ڤێرجینیا.
10. دکتۆر موهەناد سێلوم لە پەیمانگای دەوحە.
11. پڕۆفیسۆر ئێلهام مانیا لە زانکۆی زیوریخ.
12. دکتۆر بەدر ئەلسەیف لە زانکۆی کوێت.
13. ئەمب. پیتەر گالبرێت لە زانکۆی ئەمەریکی لە کوردستان.
14. نەدوە دواسەر لە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
15. دکتۆر حەسەن ئەحمەدیان لە زانکۆی تاران.
16. دکتۆر دەیڤید دێس ڕۆچێس لە زانکۆی بەرگری نیشتمانی.
17. دکتۆر جیوژۆ دوان لە زانکۆی سینگوا لە چین.
18. پڕۆفیسۆر ئیرینا زڤیاگێلسکایا، پەیمانگای ئابووریی جیهانی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.
19. د. محەممەد شومماری، ڕاوێژکاری باڵای عەممار حەکیم.
20. دکتۆر ئەلیساندرۆ ئاردینۆ، کۆلێژی کینگ لە لەندەن.
ئەجێندا و ئامانجی پانێلەکان:
– دروستکردنی پردی پەیوەندیی.
– کۆکردنەوەی سەرکردە، بەرپرس و کەسانی کاریگەر.
– خستنەڕووی بیرۆکە و ڕێگەچارە.
– چارەکردنی ئاڵنگارییەکان.
– رۆڵی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
– گۆڕانی کەشوهەوا.