پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە بەڕێوەبەرى ڕۆشنبیرى سریانى و شاندێکى ڕێکخراوە ناحکومییەکان (NGO) قەزاى عەنکاوە کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە بەڕێوەبەرى

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.11.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى کرد لە کلدۆ ڕەمزى، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى و شاندێکى ڕێکخراوە ناحکومییەکان (NGO)ى قەزایى عەنکاوە.

لە دیدارەکەدا، وێڕاى ئەوەى شاندنى میوانى سوپاسى پارێزگارى هەولێریانکرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە، تیشکیان خستەسەر کار و چالاکییەکانى بەڕێوەبەرایەتى ناوبراو لە بوارەکانى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى و گرنگیدان بە تواناکانى لاوان، هەروەها ئاماژەیان بە ئەنجامدانى فیستڤاڵى عەنکاوەدا، کە بڕیار وایە بە چادوێرى پارێزگارى هەولێر، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى ناوبرا، بە هەماهەنگى ڕێکخراوە ناحکومییەکان (NGO)ى قەزاکە، بەبۆنەى جەژنى کریسمس و سەرى ساڵى نوێ لە سەنتەرى قەزایی عەنکاوە ئەنجامبدرێت.

لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، لە پێناو سەرکەوتنى کارەکانى فیستڤاڵەکە و باش بەڕێوەچوونى تەواوى پاڵپشتى و هاریکارى پارێزگاى هەولێرى بۆ دووپاتکردنەوە.