بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە “دووشەممە 18ـی تشرینی دووەمی 2024 سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی یەكگرتووی ئەنبار، بە سەرۆكایەتیی قاسم ئەلفەهداوی كرد.”
لە دیدارەکەدا، ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەكان، هەروەها ڕێگەكانی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان لایەنە عێراقییەكانیش تاوتوێ كران.