یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 17, 2024

پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى خۆشنووسى کردەوە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.11.17، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئاریان صلاح الدين، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیر و کونسڵى فەڵەستین لە هەولێر و بەرێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە هونەرمەند و هونەر دۆستان، لە هۆڵى گەلەرى میدیاى هەولێرى پایتەخت، پیشانگاى تایبەتى هونەرمەندى خۆشنووس یەحیا ئیبراهیم ئەربیلى، لە ژێرناونیشانى “گەوهەرى ووشە ناوازەکان” کرایەوە.

دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەى تایلۆکانى کە بەکانزاى گرانبەها و پوخت و دەستکرد دروستکرابوون، پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ هۆنەرمەند خواست.