لێدوانی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی مووچە

سەرۆکی دیوان ئەنجوومەنی وەزیران، ڕایگەیاند: لە سەردانەکەی سوودانی بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بەرپرسانی حکوومەت، پرسی مووچە بابەتی گەرمی نێو کۆبوونەوەکان بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2024، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پرۆسەی سەرژمێری چاره‌نووسسازه‌ و زۆر گرنگه‌ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له‌و ڕۆژه‌دا له‌ ناوچه‌ ڕه‌سه‌نه‌كانیان ئاماده‌بن.

ناوبراو دووپاتی کردەوە، سه‌باره‌ت به‌و تێبینییانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ هه‌بوو، ئه‌و كێشانه‌ له‌ نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵ چاره‌ كراون و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دڵنیایی ته‌واوی به‌ هه‌رێم داوه‌، كه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ پرۆسه‌كه‌دا بۆ خه‌ڵكی كوردستان نابێت.

ئومێد سەباح، باسی لە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: لە دوایین سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێم و بەرپرسانی حکوومەت، پرسی مووچە بابەتی گەرمی نێو کۆبوونەوەکان بووە و بەڵێن دراوە کە چارەسەری یاسایی بۆ ئەو بابەتانە بدۆزرێتەوە.