هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

شاندێکی وەزارەتی دارایی بۆ چارەکردنی کێشەی مووچە چووەتە بەغدا

شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی بۆ چارەکردنی کێشەکانی تایبەت مووچەی مانگی 10 لە بەغدایە. 

شەممە، 09-11-2024، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند “ماوەی دوو ڕۆژە شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدایە.”

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە “ئامانجی سەردانەکەی شاندەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی چارەکردنی کێشەکانی تایبەت بە مووچەی مانگی تشرینی یەکەم (10)ـی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی کوردستانە.”

شاندەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی لە کۆڤان تەحسین، بەرێوەبەری گشتیی ژمێرکاری و رێباز عەباس، ڕاوێژکاری وەزارەتەکە پێک هاتووە.