لە شارەزوور، هەزار و 560 کەس بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە لەنەخۆشخانە خەوێندراون

وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە شارەزوور هەزار و 560 کەس بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا، لەدەڤەری شارەزوور، 1560 کەس بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی “شەهید ڕەئوف بەگ” کردووە، دەشلێت: تیمەکانمان لێکۆڵینەوەیان لەوبارەوە دەست پێ کرد هەم لە نەخۆشخانەکان و هەم لە سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە، هەروەها پشکینەکان ماوەی 24 تا 48 کاتژمێری پێویستە بۆ دەستنیشانکردنی جۆری بەکتریاکە”.

سامان بەرزنجی جەختیشی کردەوە، ” ئەوەی لە هەڵەبجەی تازە ڕوویداوە، ئێمە بۆچوونەکانمان ڕاست دەرچوو، کە یەکێک لە هۆکارەکان، تێکەڵ بوونی ئاوی مەزراکان بووە لەگەڵ ئاوی خواردنەوە، لە سەر ڕووباری “بێستان سوور”، کە پرۆژەی ئاوی پاک دابین دەکات”.

ڕاشیگەیاند، ڕووداوەکە بەهۆی لیکەوە بووە، کە بەهۆی لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕوویداوە، هەروەها ڕێژەی کلۆریشی کەم تێکراوە، بۆیە ئێمە بەدواداچوون دەکەین”.

دەشڵێت: جێگای خۆشحاڵییە باری سوک و مامناوەند هەبووە، هیچ حاڵەتێکی قورس نەبووە، تەنیا یەک منداڵ گوستراوەتەوە سلێمانی، تووشبووەکانیش لەتەمەنە جیاوازەکان بوون و بەشی زۆریشیان چوونەتە ماڵەوە