باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق: بره‌و به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دەدەین

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/11/7 سەرۆکایەتیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند “نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ‌ ستيڤن هيچن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.”

لای خۆیەوە, باڵيۆزى به‌ريتانيا, پيرۆزبايى له‌ نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كرد بە بۆنەی سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ستايشى به‌ڕێوه‌چوونى سه‌ركه‌وتووانه‌ى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى كرد. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر‌ گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و گرتنه‌به‌رى ڕێكاره‌كان بۆ دامه‌زراندنى كابينه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “جه‌خت كراوەتەوە له‌سه‌ر خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێكردنى ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و پێويستيى به‌دوورگرتنى عێراق له‌ كێشه‌ و ناكۆكييه‌كان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.”