شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن لە سەرۆکی حکوومەت دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی ئۆکتۆبەری2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم کرد.
لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخى گشتيى و په‌يوه‌ندييه‌كانى هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا.
لای خۆیەوە سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد کە پرۆسەیەکی دیموکراسیانەی سەرکەوتوو بوو.
هەروەها جەخت لە گرنگیی چارەکردنی کێشەکانی هه‌رێمى كوردستان و حکوومەتی فيدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان کردەوە .