بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە “سێشەممە, 29ـی تشرینی یەكەمی 2024، سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە موسەننا سامەڕائی سەرۆكی هاوپەیمانێتیی عەزم كرد.”
لەدیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەكان و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ تاوتوێ كرا.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی هاوپەیمانێتیی عەزم پیرۆزبایی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی كرد.
